گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق بەشەخۆراک دەنێرێت و ’’حکومەتى هەرێم دابەشى ناکات’’

2022.05.19 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەشەخۆراک دەنێرێت و ’’حکومەتى هەرێم دابەشى ناکات’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، عێراق بەشە خۆراک دەنێرێت بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵام  حکومەت دابەشى ناکات بەسەر هاوڵاتیاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسەننا ئەمین (19-5-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "نیگەرانى خەڵکى کوردستانمان بەوەزیرى بازرگانى عێراق راگەیاند کە لەپارێزگاکانى ناوەندە ئاردى چوار مانگ دابەش کراوە بەڵام لەهەرێم یەک بەشە ئارد بەتەواوەتى نەدراوە، ئه‌و خواردنه‌ى كه‌ ده‌گات وه‌ك پێویست نایه‌ت و ئه‌مبار ناكرێت و كوالێتى باش نییه‌".

 

وتیشى "ئه‌وان ئاماده‌ییان ده‌ربڕى بێن بۆئێره‌ به‌مه‌یدانى لەوە بكۆڵنه‌وه‌ تا كه‌موكوڕى و ناكاراییه‌كان ده‌ربخه‌ین كه‌ له‌كوێن".

 

موسەننا ئەمین باسى لەوەشکرد، دوێنێ سه‌ردانى مه‌خزه‌نه‌كانى هوانه‌یان كردووە لەسلێمانى راسته‌وخۆ له‌رێى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى به‌وه‌زیرى بازرگانی عێراقی وتووە كه‌ "ئه‌وه‌ى له‌وێ بینیمان كارێى زۆر نایاسایی و ناشرینه‌ و مه‌خزه‌نه‌كان پرن له‌خۆراك و دابه‌ش ناكرێن. عێراق خواردن دەنێرێت و حکومەت دابەشى ناکات بەسەر هاوڵاتیاندا، ئەمەش عەیبەیەکى گەورەیە بۆ حکومەتى هەرێم".