ناس کورد-
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق شیکردنەوەیەکى نوێی بۆ حکومەتى "کاربەڕێکەرى رۆژانە" کرد، ئەوەش لەسەر بنەماى داوایەکى بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار بۆ لەبەرچاوگرتنى "ئەو قەیرانانەى ئێستا روبەڕوى وڵات بوونەتەوە لەسەر ئاستى دابینکردنى وزە و کارەبا و خۆراک و دەرمان".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی وەڵامى دادگا بۆ داواکەى بەرهەم ساڵح کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، حکومەتى کاربەڕێکەر دەتوانێت بڕیار و رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ بەردەوام بوونى کاروبارى تایبەت بە سیستەمى گشتى و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریی، بەبێ ئەو بڕیارانەى کە هۆکار و پاڵنەری سیاسی لەخۆ دەگرن کە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر داهاتووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی عێراق هەبێت، هەروەها پێشنیارکردنی پڕۆژە یاسا و گرێبەستکردن لەخۆناگرێت.
هەروەها لە ئەگەری دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی گشتی فیدراڵی تا ٣١ی کانوونی دووەم، وەزیرى دارایی دەتوانێت فەرمان دەربکات بۆ خەرجکردن بەپێی رێژەى (1/12).