گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نازم دەباغ لەسەر ’’سەردانى نهێنى بارزانى بۆ ئێران’’ هاتەدەنگ

2022.05.19 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
نازم دەباغ لەسەر ’’سەردانى نهێنى بارزانى بۆ ئێران’’ هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، ئەو هەواڵانە بە ڕاست نازانێت کە باس لەسەردانى نهێنى مەسعود بارزانى دەکەن بۆ ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم دەباغ (19-5-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "من ئەو هەواڵە بە ڕاست نازانم، چونکە، یەکەم سروشت و پڕۆتۆکۆلی کاک مەسعود، لەوکاتەوەی بە درێژایی تەمەنی خۆم لە ئێرانم کاک مەسعود لەو کەسانە نیە بەشێوەی نهێنی هاتبێت بۆ ئێران".

 

وتیشى "هەمیشە یەکێک لە بابەتەکانی کە (کاک مەسعود) دەهات بۆ ئێران بۆ ئەوەبوو کە (ڕەهبەر) ببینت، ئەمە دەکرێت یەکێکی تر بێت و هاتبێت، بەڵام کاک مەسعود بەهیچ شێوەیەک نەبووە".

 

"من دەتوانم لە ناسینی خۆم بۆ ئەو پیاوە وەکو سەرکردەیەکی سیاسی و کاریزمای کورد ئەوە بڵێم بڕوا ناکەم بە نهێنی هاتبێت بۆ ئێران، لەبەرئەوەی ئەو کەسانەی ئەو هاتبێت بە نهێنی بیانبینێت، پێم وایە ئەوانە خۆیان دەچنە هەولێر و چاویان بەکاک مەسعود دەکەوێت"، نازم دەباغ وایوت.

 

لەگەڵ ئەوەشدا نازم دەباغ جەختیکردەوە، "حەز دەکەم بە ڕاشکاوی شتێک بڵێم، دەمێکە وەکو نوێنەرایەتی هەرێم لە تاران لەو هەڵسوکەوت و هاتۆچۆیانە ئاگادار نین وەک خۆی ، چونکە ئێستا هەموو شتەکان لە هەولێر و سلێمانیەوە لە ڕێگای کونسڵگەرییەکانەوە ئەنجام دەدرێت، خۆیان لە پەیوەندیدان و شاندەکان ڕێکدەخەن".