گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

جۆرج بوش هەراى نایەوە: هێرشکردنە سەر عێراق بێ پاساو بوو

2022.05.19 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
جۆرج بوش هەراى نایەوە: هێرشکردنە سەر عێراق بێ پاساو بوو

ناس کورد-

 

قسەیەکى جۆرج بوشی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کاردانەوەى بەرفراوانی لە میدیاکان و سۆشیال میدیاکاندا بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی لەبارەى ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکرانیا قسەیکرد و وتى "هێرشکردنە سەر عێراق بێ پاساو بووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بوش لە میانی وتارەكەیدا لە پەیمانگای بوش باسى لەوەکرد، ئەوە سیستمی هەڵبژاردنەكانی روسیا بووە كە بووە هۆی ئاڵۆزبوونى کێشەى ئۆكرانیا، وتی "هەڵبژاردنەكانی روسیا ساختەیە... دەرئەنجامەكەش نەبوونى لێپرسینەوە یە بۆ بڕیاری یەک پیاو بۆ دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکی ناڕەوا و دڕندانە بۆ سەر عێراق، مەبەستم ئۆکرانیایە".

 

بوش بەردەوام بوو، لەناو پێکەنینی ئامادەبووان "عێراقیش بە هەمان شێوە"،لە هەوڵێکدا بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە وتى "تەمەنم 75 ساڵە".

 

لەسەر قسەکانى بوش، کەناڵى سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، بروسکەیەک کە پێشتر لەلایەن دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە، گومانی زیاتری خستۆتە سەر ئەو بانگەشە سەرەکیانەی کە ئیدارەی بوش بەکاریهێناوە بۆ پاساوى ئۆپراسیۆنەکەى ساڵی ٢٠٠٣ بۆ سەر عێراق.