گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتى پەیوەست بە ئێزیدییەکانى لەسەر لابرد

دادگاى ئەڵمانیا دۆسیەى بوکەکەى داعشى یەکلاکردەوە

2022.05.19 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى ئەڵمانیا دۆسیەى بوکەکەى داعشى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

وتەبێژى دادگای باڵای هەرێمی نورنبێرگ رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری ئەڵمانیا سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ ئەو ژنە دەرکردووە کە لە تەمەنی 15 ساڵیدا چووەتە سوریا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە داعشەوە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیۆنۆرا مێسینگ کە ئێستا تەمەنی ٢٢ ساڵە و دایکى دوو منداڵە لە کۆتایی مانگی یەکەوە لە پشت دەرگای داخراوەوە لە شاری هالی (ڕۆژهەڵات) دادگایی دەکرێت، بە تاوانی ئەوەى سەر بەرێکخراوێکى تیرۆریستییە.

 

لەگەڵ سزادانى بۆ ماوەى دوو ساڵ، دادوەرەکان ئەو تۆمەتانەیان هەڵوەشاندەوە کە پەیوەستە بە تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر ئێزیدیەکان کە دەسەڵاتی دادوەری ئەڵمانیا بە جینۆسایدى داناوە.

 

ژنەکە تۆمەتبار کرابوو بەوەی کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥دا یارمەتی مێردەکەی داوە بۆ "کڕینی" ژنێکى ئێزدى تا بیکاتە کۆیلە لەلایەن داعشەوە. بەڵام دادوەرەکان پێیان وابوو کە ئەمە لە دانیشتنە داخراوەکاندا ناتوانرێت بسەلمێنرێت، چونکە مێسینگ تەمەنى کەم بووە کاتێک رووداوەکان ڕوویانداوە.

 

ئەم کەیسە پرسیاری لە ئەڵمانیا دروست کردووە سەبارەت بەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی گۆڕینی هەرزەکارێک لە شارۆچکەیەکی بچووکی گوندنشینەوە بۆ توندڕەوی و پەیوەندیکردنى بە ڕێکخراوێکی چەکدارییەوە.

 

مێسینگ لە مانگی ئازاری 2015 لە ماڵەکەی خۆی هەڵات و بەرەو بەشێکی سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوو.