گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

مالیکى قسەى نوێ لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران دەکات

2022.05.18 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
مالیکى قسەى نوێ لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران دەکات

ناس کورد-

 

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، مانەوەى کێشەى پۆستى سەرۆککۆمار سەرەکیترین گرێی پڕۆسەى سیاسییە و ئەوان هیوادارن کورد لەسەر یەک کاندید ڕێکبکەوێت، جەختیشیکردەوە رێگە بە پێکهێنانى "حکومەتى پەراوێز" نادەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مالیکى (18-5-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "چوارچێوەى هەماهەنگى ڕێگە بە پێکهێنانى حکومەتى پەراوێز نادات و دەستپێشخەری کردووە بۆ دۆزینەوەى چارەسەر و رێگەیداوە بەسەربەخۆکان بۆ ئەوەى کاندیدێکى سەربەخۆ پێشکەش بکەن".  

 

جەختیشی كردەوە، "ئێمە هیچ پێداگرییەكمان نییە كە سەرۆككۆمار یان وەزیرەكان بەشێك بن لە چوارچێوەی هەماهەنگی، بەڵام گەورەترین کوتلە تاكە رێگەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز".

  

مالیکى وتیشى "هاوپەیمانی سێ قۆڵی درکی بەوە کرد کە نەیتوانیوە 220 دەنگ کۆبکاتەوە بۆ راسپاردنی سەرۆککۆمار، بەڵام ئێمە لەگەڵ کاندیدی سەربەخۆکان دەوەستین، بەتایبەتی کە گۆڕەپانى سەربەخۆکان بووەتە شوێنى کێبڕکێ".

  

 ئاماژەی بەوەشدا کە "بوونى دوو کاندیدى کورد بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەبێتە هۆی قووڵکردنەوەی دۆخەکە و هیوادارین یەک کاندید پێشکەش بکەن”.

  

مالیکى دەشڵێت "چوارچێوەى هەماهەنگى كاندیدی یەكێتی پەسەند دەكات ئەگەر كورد دوو كاندیدى هەبێت،  نیسابی 220 نوێنەر لەلایەن هاوپەیمانی سێ قۆڵی و چوارچێوەی هەماهەنگی بەدی نایەت و پرسی سەرۆكایەتی کۆماروەك گرێی سیاسی سەرەكی دەمێنێتەوە".

  

جەختیشیکردەوە "سەرۆک وەزیران تەنها لەلایەن گەورەترین کوتلەوە کاندید دەکرێت".

 

 

"مەبەستمان ئەوەیە کە ئەو دەستپێشخەرییەی نووسیومانە بە هەموو ئەو هاوبەشانە بگەیەنرێت کە نامانەوێت بەدەریان بکەین، وەک چۆن هەندێک دەیانەوێت چوارچێوەی هەماهەنگییەکە بەدەر بکەن"، مالیکى وایوت.