گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی هەسەدە دەکەن

2019.03.14 - 17:00
ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی هەسەدە دەکەن

 

 

ناس کورد-

 

دوای هێرشە چڕەکەی دوێنێی شەڕڤانانی هەسەدە بۆ سەر باغوز، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستکردووە.

 

مستەفا بالی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش لەگەڵ خێزانەکانیاندا خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کردووە.

 

https://twitter.com/mustefabali/status/1106190918825230338

 

بالی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئەو خۆڕادەستکردنە دوای هێرشە چڕەکانیان دێت بۆ سەر گوندی باغوزی دوا پێگەی داعش لە سوریا.

ماوەی چەند هەفتەیەکە شەڕڤانانی هەسەدە چەکدارانی داعشیان لە گوندی باغوزی سەر بە پارێزگای دێرەزووی سوریا گەمارۆداوە، بەڵام بەهۆی بوونی ژمارەیەکی ئێجگار زۆری هاوڵاتی مەدەنی لەو شارە، شەڕڤانان ناتوانن بە خێرایی پێشڕەویی بکەن.

تا ئێستا هەزاران چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە، کە بەشێکی زۆریان ئەو چەکدارە بیانیانەی کە پێشتر چووبوونە ناو ڕیزەکانی داعشەوە.