ناس کورد-
وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، هەر کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە لە دابینکردنی ئامێر کەل و پەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران پێویستە ڕەچاوی کواڵێتی ئامێرەکان بکات کە دروستکراوی وڵاتانی (ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، بەرزایل، چیک، فەرەنسا) بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (18-5-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەو کۆمپانیایەی کە جوتیاران ئامێرەکانیان لێ دەکڕن، دەبەخشرێن لە (گومرگ و ژمارەی تابلۆ، شێوازی وەرگرتنەوەی پارەکەش بەشێوەی (قیستی درێژخایەن) دەبێت لە جوتیاران، بە بێ پێشەکی و رێژەی (20%) سەدا بیستی نرخەکەی، کە لە ڕۆژی وەرگرتنی ئامێرەکە دەدرێت بە کۆمپانیا.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بەمەبەستی دابینکردنی ئامێر کەل و پەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران و خاوەنکاران وەزارەتمان ئاگاداری نامەیەکمان بلاوکردووە.
بەمەبەستی بانگهێشت کردنی گشت کۆمپانیا ناوخۆی و بیانیەکان تایبەت بە دابینکردنی ئامێر و کەڵوپەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران و خاوەنکارانی کشتوکاڵی, کە لەماوەی رابردوو لەسەرجەم پارێزگاکان و ئیدارەی سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان فۆرمیان داوخوازیان پرکردۆتەوە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەم ئاگاداری نامەیەی بلاو کردووە.
هەر کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە پێویستە ڕەچاوی کواڵێتی ئامێرەکان بکات کە دورستکراوی (منشاء)ی یەکێک لە ووڵاتانی(ئیتالیا ،ئەلمانیا ،بەرزایل ، چیک ، فەرەنسا )بێت یاخود کۆمپانیای دروستکار لە ژێر ئیمتیازی ئەم ووڵاتانە بێت کە ئاماژەیان پێ دراوە.
ئەم کۆمپانیایەی کە جوتیاران ئامێرەکانیان لێ دەکڕن، دەبەخشرێن لە (گومرگ و ژمارەی تابلۆ، شێوازی وەرگرتنەوەی پارەکەش بەشێوەی (قیستی درێژخایەن) دەبێت لە جوتیاران، بە بێ پێشەکی و رێژەی (20%) سەدا بیستی نرخەکەی، کە لە ڕۆژی وەرگرتنی ئامێرەکە دەدرێت بە کۆمپانیا.
دوا بەروار بۆ وەرگرتنی داواکاریەکان ڕۆژی چوارشەمە رێکەوتی( 2022/6/8 ) کاتژمێر (12)ی پێش نیوەرۆ دەبێت و داواکاریەکان پێشکەش دەکرێت، بە بەرێوەبەرایەتی گرێبەستەکان لە دیوانی لە وەزارەتمان .