ناس کورد-
عەبدولـلەتیف سەلەفى رایگەیاند، دواى موسڵمان بوونی گەنجێکی یارسانی، رێکخراوێکى یارسانى سکاڵاى لەسەر تۆمارکردووە و چووەتە بەردەم دادگا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولـلەتیف سەلەفى یەکێک لە رابەرانى سەلەفییەکانى کوردستان (18-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ چووەتە دادگاى سلێمانى، ئەوەش لەسەر قسەیەکى کە لەدواى موسڵمان بونی گەنجێکی یارسانی (کاکەیی) لە مزگەوتی بەهەشت کردوویەتى و وتویەتى "دواڕۆژ بۆ ئیسلامە و بەردەوام خەڵکی واز لە دینە چەوتەکەیان دەهێنن و دێنە ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام".
دەشڵێت ڕێکخراوێکی یارسانی شکاتی لە دکتۆر کردووەو ئەمڕۆ بانگ کراوە بۆ دادگاو چاوەڕێی بڕیاری دادوەرە.