ناس کورد-
کەشناسێکى دیارى عێراقى پێشبیندەکات ئێوارەى شەممە شەپۆلێکى دیکەى خۆڵبارین عێراق بگرێتەوە و سێ رۆژ بخایەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سادق عەتیە (18-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین لە ڕۆژی شەممەدا بە سوکی دەست پێبکات، ئێوارەی هەمان رۆژ شەپۆلەکە بەهێز دەبێت.
دەشڵێت سەرەتای شەپۆلەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەستپێدەکات و دواتر دەگاتە شارەکانى ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای عێراق، دواتر سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
بەوتەى سادق عەتیە، پێشبینی دەكرێت شەپۆلەکە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەش بەردەوام بێت. زۆرترین رێژهی چڕی خۆڵبارینهكه له شارهكانی فوراتی ناوهڕاست و باشووری خۆرئاوای عێراق دهبێت و پلەى گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکات و لەهەندێ ناوچە دەگاتە هەشت پلە.
ئەو کەشناسە رێنمایی دەداتە هاوڵاتییان لەکاتى شەپۆلەکەدا گەشتى وشکانى باش نییە، ئەو نەخۆشانەی هەستیاری و تەنگەنەفەسییان هەیە پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و دوور بکەونەوەلە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تۆز و لە ماڵەوە بمێننەوە مەگەر پێویست بکات.