گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

خاوەنی ڕێستۆرانتەکەى سلێمانى گیانى لەدەستدا

2022.05.18 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
خاوەنی ڕێستۆرانتەکەى سلێمانى گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

زەکی محەمەد چەلەبی خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە شاری سلێمانی، کە شەوی ڕابردوو تەقەی لێکرا، کەمێک پێش ئێستا گیانى لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لەسەر شەقامی بەختیاری لە سلێمانی، ماتۆڕێک کە دوو چەکداری دەماکداری لەسەر بووە، تەقەی لە ڕێستۆرانتی "دەنیز" کرد و بەوهۆیەوە خاوەنی ڕێستۆرانتەکە کە خەڵکی باکوری کوردستان بەسەختی برینداربووە.  

  

دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، لە سەرەتادا پزیشکەکان ڕایانگەیاند بوو کە "فیشەکێک بەر سکی کەوتووە، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە فیشەکێکی دیکە بەر سنگی کەوتووە و دڵی پێکاوە."  

  

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو کەسە ناوی "زەکی چەلەبی"ـە، جگە لەوەی خاوەنی ڕێستۆرانتەکەیە، نوێنەری پێشووی هەدەپە و نوێنەری كرێكارانی باكوریش بووە لە سلێمانی.  

  

زەکی چەلەبی تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە و زیاتر لە 10 ساڵە لە سلێمانی کار دەکات، لە باکوری کوردستان قاچاخ بووە و نەیتوانیوە بچێتەوە ئەوێ.