ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی لێخۆشبوونی ڕێژەی 15٪ـی ئەو پێشینانەی کە لای هاووڵاتییانە تاوەکو 6ـی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (18ی ئایاری 2022) بڵاویکردەوە، لێخۆشبوونەکە ئەم بەشانە دەگرێتەوە؛
پێشینەی خانووبەرە
قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون
بانکی خانووبەرە
پێشینەی هاوسەرگیری
قەرزی بچووک
پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵ و پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری