ناس کورد-
دوای ئەوەی هەڵگری نازناوی پێشوو کۆچی دوایی کرد، جوتیارێکی فەنزوێلی تەمەن 112 ساڵ بە فەرمی بووە بەتەمەنترین پیاوی زیندوو لە جیهاندا، ئەوەش بەپێی ئینسایکڵۆپیدیای گینس بۆ تۆمارە جیھانییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئینسایکڵۆپیدیاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (18ی ئایاری 2022) دەڵێت، ئێستا جوتیاری فەنزوێلی خوان فیسینتە بیریز بەتەمەنترین پیاوی زیندووە لە جیهاندا.
دەشڵێت، بیریز لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر باشدایە و بیریشی زۆر چاکە، ئەو منداڵی و هاوسەرگیری و ناوی خوشک و برا و منداڵ و نەوەکانی لەبیرە.
بیریز لە 27ی ئایاری 1909 لە ویلایەتی تاچیرای ڕۆژئاوا لەدایکبووە، لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە هاوکاری باوک و دایکی کردووە لەکاری جوتیاریدا.
بیریز هاوسەرگیری لەگەڵ ئادیوفینا دیل روزاریودا کردووە و 11 منداڵی لێ بووە، 60 ساڵ پێکەوە ژیاون، بەڵام ساڵی 1997 کۆچی دوایی کردووە.
ئێستا بیریز خاوەنی 41 نەوە و 18 نەوەی نەوە و 12 نەوەی نەوەی نەوەکانیەتی.
New record: Oldest male living - Juan Vicente Mora, 112 years and 253 days old.
— Guinness World Records (@GWR) May 17, 2022
Born on May 27th 1909 in El Cobre, Venezuela, Juan spent time working on farms and as a sheriff. He now relaxes with his 18 grandchildren, 41 great-grandchildren and 12 great-great-grandchildren. pic.twitter.com/MrdJ5KPpaD