گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

دواین زانیاری لەبارەى تەندروستی ئەو خاوەن ڕێستۆرانتەی لە سلێمانی تەقەی لێکرا

2022.05.18 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
دواین زانیاری لەبارەى تەندروستی ئەو خاوەن ڕێستۆرانتەی لە سلێمانی تەقەی لێکرا

ناس کورد-

زەکی چەلەبی، ئەو خاوەن ڕێستۆرانتەی کە شەوی ڕابردوو لە سلێمانی تەقەی لێکرا "هێشتا بێهۆشە و مەترسی تێنەپەڕاندووە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لەسەر شەقامی بەختیاری لە سلێمانی، ماتۆڕێک کە دوو چەکداری دەماکداری لەسەر بووە، تەقەی لە ڕێستۆرانتی "دەنیز" کرد و بەوهۆیەوە خاوەنی ڕێستۆرانتەکە کە خەڵکی باکوری کوردستان بەسەختی برینداربووە.

 

دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، لە سەرەتادا پزیشکەکان ڕایانگەیاند بوو کە "فیشەکێک بەر سکی کەوتووە، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە فیشەکێکی دیکە بەر سنگی کەوتووە و دڵی پێکاوە."

 

نەشتەرگەری بۆ زەکی چەلەبی کراوە "بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆش خۆی نەهاتووەتەوە، مەترسیی تێنەپەڕاندووە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکییدایە."

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو کەسە ناوی "زەکی چەلەبی"ـە، جگە لەوەی خاوەنی ڕێستۆرانتەکەیە، نوێنەری پێشووی هەدەپە و نوێنەری كرێكارانی باكوریش بووە لە سلێمانی.

 

زەکی چەلەبی تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە و زیاتر لە 10 ساڵە لە سلێمانی کار دەکات، لە باکوری کوردستان قاچاخ بووە و نەیتوانیوە بچێتەوە ئەوێ.