گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەی دابەش دەکرێت؟

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: دابەشکردنی موچە ئاسایی دەکرێتەوە

2022.05.18 - 12:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی لیژنەی دارایی: دابەشکردنی موچە ئاسایی دەکرێتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاسایی دەکرێتەوە وەک پێشتر، واتە ھەوڵدەدرێت لەکاتی خۆیدا 25ی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و دەشڵێت، "دوای تەواوبوونی مووچەی مانگی چوار یەکسەر دەست دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (18ی ئایاری 2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "بڕیاردراوە مەودای نێوان دابەشکردنی مووچە کەم بکرێتەوە، ئەمەش بەو واتایەی ھەوڵدەدرێت وەکو پێشتر مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەمەشدا دوایی تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری تەواوی داموودەزگا حکوومی و سیادییەکان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت و ئەم ھەوڵەش بۆ مانگەکانی داھاتووش بەردەوام دەبێت تاوەکو لە ڕووی کاتەوە کاتی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتەوە سەر باری ئاسایی خۆی".

 

لیزا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ھەر بڕیارێکی حکوومەت لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیانماندا بێت بە دڵنیاییەوە ئێمەش وەکو پەرلەمان پاڵپشتی لێدەکەین و ھەروەھا وەکو لایەنی چاودێر ھاوکار دەبین لە دیاریکردنی کەموکورتییەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ باشتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیانمان".