گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەورەترین پیسبوون لە جیهاندا

دووشەممەی ڕابردوو زیاتر لە 60 تۆن خۆڵ تەنها لە ئاسمانی بەغدا باریوە

2022.05.18 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
دووشەممەی ڕابردوو زیاتر لە 60 تۆن خۆڵ تەنها لە ئاسمانی بەغدا باریوە

ناس کورد-

وەزارەتی ژینگەی عێراق دانی نا بەوەی خۆڵبارینەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کە تەواوی وڵاتی گرتەوە "خراپترین پیسبوونی خۆڵاوی" بووە لە جیهاندا و دەڵێت، تەنها لە ئاسمانی بەغدای پایتەخت، نزیکەى 60 تۆن خۆڵ باریوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستن لە وەزارەتی ژینگەی عێراقی بە ڕۆژنامەی "سەباحی" فەرمی (18ی ئایاری 2022) وتووە، "ئەو ڕۆژە لە دەوروبەری کاتژمێر 9ی بەیانیدا، ڕووبەڕووی گەورەترین پیسبوون لە جیهاندا بووینەتەوە."

 

باسی لەوەشکرد، زۆربەی شەپۆلەکانی خۆڵبارین لە دەرەوەی عێراقەوە دێن، زۆری وشکەساڵی و بە بیابانبوون، هەروەها کەمی پشتێنی سەوزایی کە ماوەیەکی زۆرە پشتگوێخراوە هۆکاری سەرەکین".

 

ئەو بەڕێوەبەرە لە وەزارەتی ژینگەی عێراق جەختیکردەوە کە دەتوانرێت لەڕێگەی ناشتنی دانەوێڵەی جۆ و گوڵی دڕکاوی "عاقول" ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت.

 

ئاشکراشیکرد کە وەزارەتی ژینگە "پێشنیاری دروستکردنی پشتێنی سەوزایی کردووە، ئەوەش تەنها بەرگریی لێ دەکات نەک ڕێگریی تەواو."