ناس کورد-
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لەسەر شەقامی بەختیاری لە سلێمانی، ماتۆڕسوارێک کە دوو چەکداری دەماکداری لەسەر بووە، تەقەی لە ڕێستۆرانتی "دەنیز" کرد و بەوهۆیەوە خاوەنی ڕێستۆرانتەکە کە خەڵکی باکوری کوردستان بەسەختی برینداربووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو کەسە ناوی "زەکی چەلەبی"ـە، جگە لەوەی خاوەنی ڕێستۆرانتەکەیە، نوێنەری پێشووی هەدەپە و نوێنەری كرێكارانی باكوریش بووە لە سلێمانی.
زەکی چەلەبی تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە و زیاتر لە 10 ساڵە لە سلێمانی کار دەکات، لە باکوری کوردستان قاچاخ بووە و نەیتوانیوە بچێتەوە ئەوێ.
لەکاتی تەقەکردنەکە خاوەنی ڕێستۆرانتەکە گولـلەیەک بەر سکی کەوتوە و برینداربووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.