ناس کورد-
کەشناسێکى عێراقى پێشبینیدەکات هەفتەى داهاتوو وڵات بکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى بەهێزى خۆڵبارینەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نائل ئەلعلى (17-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پێشبیندەکرێت شەپۆلەکە دووشەممەى داهاتوو یان شەوى یەکشەممە بگاتە عێراق.
ماوەى چەند ڕۆژێکە عێراق و هەرێمى کوردستان کەوتونەتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکى بەهێزى خۆڵبارینەوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس تووشى تەنگەنەفەسى بوون و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.