ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی، حکومەت هاوڵاتیانی بەجێنەهێشتووە و بەجێیشیناهێڵێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی لە وتارێکیدا دوای کۆبوونەوەکە (17ی ئایاری 2022) وتی، "سەرباری هەموو ئاڵنگارییەکان، ئەم حکومەتە هاوڵاتیانی بەجێنەهێشتووە و هەرگیز بەجێیناهێڵێت، ئێستا جیهان بە چەند دۆخێکی قورس و نەخوازراودا تێپەڕدەبێت کە کاریگەری کردووەتەسەر هەموو شتێک، لەسەر نرخی وزە و شتومەک."
وتیشی، "ناوچەکە بە چەند گۆڕانکارییەکدا تێپەڕدەبێت و ئابوری وڵاتان خەریکە دەڕوخێت، بەڵام عێراق هێشتا لەسەر پێی خۆی وەستاوە و ئێمە بەهێز و بەردەوامین."
کازمی باسی لەوەشکرد کە "دوێنێ وەزیری دارایی پێوەرەکانی گەشەی ئابووری خستە بەردەمم کە لەلایەن سەرجەم ناوەندە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانەوە ئاماژەی پێکرابوو، ژمارەکان مژدەبەخش بوون؛ ئه‌مه‌ش به هه‌وڵه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته به‌ده‌ست هات، كه هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كرده ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقییه‌كان و له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا ده‌رفه‌تێكمان بینی بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتی."
جەختیکردەوە کە "لە نەبوونی بودجەی گشتیدا بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت، کارمان لەسەر یاسای پاڵپشتی فریاکەوتن بۆ ئاسایشی خۆراک کرد بۆ دابینکردنی کەمترین پێداویستی خەڵک لە ژێر رۆشنایی قەیرانێکی خۆراکی جیهانیدا، هاوینیش دێت و... پێویستە سووتەمەنی بۆ وێستگە کارەباییەکانمان دابین بکەین."