گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەت لەبارەی مووچەی فەرمانبەران بڕیاری دا

2022.05.17 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت لەبارەی مووچەی فەرمانبەران بڕیاری دا

ناس کورد- 

کۆبوونەوەکەی حکومەت لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی گەرمیان و راپەرین کۆتایی هات و بەرپرسێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، "بڕیاردراوە ئەو کێشەی لە مانگەکانی ڕابردوو لە سلێمانی ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 17-5-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە سەرپەرشتیارانی گەرمیان و راپەرین کۆبووەوە. 

 

هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە "ناس کورد"ی وت، "کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و بڕیار لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەو ناوچانە درا کە لە مانگەکانی ڕابردوو کێشەی نەبوونی پارەیان هەبوو لە بانکەکان." 

 

جەختیشیکردەوە، "بڕیاردرا ئەو کێشەی لە مانگەکانی ڕابردوو دروست بوو بەهیچ شێوەیەک لەم مانگە و لە مانگەکانی داهاتووش دووبارەنەبێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها بڕیاردرا بەدواداچوون بکرێت سەبارەت بە کۆکردنەوەی داهات لەو ناوچانە و دیاریکردنی هۆکاری کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەر."