گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پرسی سەرۆک کۆمار’’

پارتی دەستپێشخەرییەک ڕادەگەیەنێت و چاوەڕوانی وەڵامی یەکێتییە

2022.05.17 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی دەستپێشخەرییەک ڕادەگەیەنێت و چاوەڕوانی وەڵامی یەکێتییە

ناس کورد-

 

بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، پارتی لەگەڵ یەکێتی و ھەموو لایەنەکان کۆدەبێتەوە، دەشڵێت، پرسی سەرۆک کۆمار و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان و کۆکردنەوەی داھات تەوەری کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید سەلیم پشده‌ری، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان (سێشەممە 17-5-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " ھەموو لایەنە سیاسیەکان بەرپرسن بەرامبەر بەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی ھاووڵاتیان و وڵاتەکەمان دەبێتەوە، پارتی خۆی بەرپرسیار دەزانێت و بۆ جاری یەکەمیش نییە دەستپێشخەری دەکات بۆ لایەنەکان و کردنەوەی ئەو گرێ کوێرانەی ڕەوشێکی چەق بەستووی ھێناوەتە ئاراوە، ھەروەھا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەی ڕابردوو بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بڕیاری دا جارێکی دیکە دەستپێشخەری بۆ لایەنە سیاسییەکان رابگەیەنێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشنیازی پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و ھەموو لایەنەکانە، واتە پارتی بڕیاری داوە لەگەڵ ھەموو لایەنەکان کۆببێتەوە و لەوانەش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تا ھەموومان لەسەر مێزی دانوستان کۆببینەوە و یەکگرتوو و کۆدەنگ بین لەسەر تێپەڕاندنی کێشەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان ھەیەتی، ھیوادارین ھەموو لایەنەکان ئامادەکاریان ھەبێت بۆ دەستپێشخەریەکەی پارتی".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو کێشانەی لە ئێستادا لەنێوان پارتی و یەکێتی هەن، دیارە ناکۆکی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و پرسی کۆکردنەوەی داھاتە نانەوتیەکان و چەندین بابەتی دیکە ھەن، ئەوانیش قابیلی چارەسەرکردنن، ھیوادارین لە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەردوولا بگەنە ئەنجامێک".