گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەڵامێک لە هەرێمەوە بۆ بەغدا لەبارەی نەوت و گاز

2022.05.17 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامێک لە هەرێمەوە بۆ بەغدا لەبارەی نەوت و گاز

ناس کورد- 

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەنگاوەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت و گاز پێچەوانەی دەستوور نین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم (سێشەممە 17-5-2022) ڕایگەیاند، "بەگوێرەى مادەى 112ى دەستوور حکومەتى فیدراڵیی عێراق لەگەڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانى بەرهەمهێنەرى نەوت ئیدارەى پرۆسەى نەوت و گاز دەکات لە کێڵگەکانی ئێستا، بەوپێیەش ئەو کێڵگە نەوتیانەى کە لەپاش ساڵى 2005 دۆزراونەتەوە لە هەرێمى کوردستان دەچنە چوارچێوەى دەسەڵاتى تایبەتىی هەرێمى کوردستان، بەو پێیەى ئەو ماددەیەى دەستوور باس لەو کێڵگە نەوتیانە دەکات کە بەر لە ساڵى 2005 دۆزراونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەسەر ئەو بنەمایانە یاسای نەوت و گازى هەرێمى کوردستانى ساڵى 2007 پێچەوانەى دەستوورى عێراق نییە."