ناس کورد-
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، چاودێری دۆخی خۆڵبارین دەکەن، ئەگەر پێویست بکات داوای ڕاگەیاندنی پشوو لە پارێزگار دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی (سێشەممە 17-5-2022) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ڕاگەیاندنی پشوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دەسەڵاتئ پارێزگاردایە بە هەماهەنگی لەگەڵ تەندروستی و کەشناسی و پێویستی بە پلان هەیە."
وتیشی، "وەک تەندروستی چاودێری دۆخەکە دەکەین و ئەگەر پێویست بکات لەلایەن بەڕێوەبەری گشتییەوە نوسراو بەرزدەکرێتەوە بۆ پارێزگار، بەڵام تاوەکو ئێستا پێویستی بە ڕاگەیاندنی پشوو نەکردووە."