گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’کارەسات؛ زانیاری لەبارەی مردنی کوڕ و باوکێک لە کەلار’’

2022.05.17 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
’’کارەسات؛ زانیاری لەبارەی مردنی کوڕ و باوکێک لە کەلار’’

ناس کورد- 

 

بەرپرسی نەخۆشخانی شەهید هەژار لە کەلار ڕەتیدەکاتەوە کوڕ و باوکێک بەهۆی خۆڵبارینەوە گیانیان لەدەستدابێت و دەڵێت، سەرەتا باوکەکە گیانی لەدەستداوە و دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی شۆکی مردنی باوکییەوە کوڕەکەش گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی کوڕ و باوکێک لە کەلار، لە چەند میدیا و سۆشیاڵ میدیایەک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەو کوڕ و باوکە بەهۆی خۆڵبارینەوە گیانیان لەدەستداوە. 

 

لەوبارەیەوە د. کاوە ئەحمەد مەولود، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار (سێشەممە 17-5-2022) ڕەتیکردەوە ئەو کوڕ و باوکە بەهۆی خۆڵبارینەوە گیانیان لەدەستدابێت و بە "ناس کورذ"ی وت، "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە." 

 

وتیشی، "باوکەکە کە ناوی (حسێن ئەحمەد) بوو نەخۆش بووە و  گیانی لەدەستداوە، دوای ئەوەی براوەتە نەخۆشخانە کوڕێکی بەناوی (محەمەد حسێن) کە لەگەڵیدا بووە بەهۆی شۆکی مردنی باوکییەوە ئەویش گیانی لەدەستداوە." 

 

نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕووداوەکەی بە "کارەسات و ڕووداوێکی دڵتەزێن" ناوبردووە.