گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو پەنابەر بە نیازبوون بە مەلە ئیجە ببڕن دەستگیرکران [وێنە]

2019.07.28 - 08:28
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پەنابەر بە نیازبوون بە مەلە ئیجە ببڕن دەستگیرکران [وێنە]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد هێزەکانی سەر بە کەنار دەریای تورکیا دوو پەنابەری نایاساییان دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بە مەلە لە دەریای ئیجەوە بچنە یۆنان. . میدیاکانی تورکیا وێنەی دوو پەنابەریان بڵاوکردەوە کە لە ناو ئاوەکانی ئیجەدان بە نیازبوون بە مەلە خۆیان بگەیەننە کەناراوەکانی یۆنان. . بەپێی زانیارییەکان پەنابەرەکان یەکێکیان هەڵگری رەگەزنامەی فەڵەستینی و ئەوەی دیکەیش هەڵگری رەگەزنامەی سووری بووە. . پۆلیسی تورکیا بە میدیاکانییان وتووە، دوو پەنابەرەکە لە کەناراوەکانی بۆدروم لە پارێزگای موگڵاوە دەستیان بە مەلە کردن کردووە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بە تەواوی لە کەناراوەکە دوور کەوتوونەتەوە. . ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر پەنابەر لە هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا لە ئاوەکانی ئیجەدا دەخنکێن.