گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و داهات لە سلێمانی

2022.05.17 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و داهات لە سلێمانی

ناس کورد- 

بڕیارە ئەمڕۆ پارێزگارانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان کێشە و گرفتەکانی داهات و مووچە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت تاووتوێ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە "ناس کورد"ی وت، "ئەمڕۆ سێشەممە 17-5-2022، لەگەڵ هەریەک لە پارێزگارانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبینەوە." 

 

وتیشی، "کۆبوونەوەکە تایبەتە بە کێشە و گرفتەکانی داهات و مووچە لەو ناوچانە و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆی." 

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیرانی دارایی و ناوخۆ بەشدار دەبن. 

 

رۆژی 11-5 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر کێشە و گرفتەکانیان لەگەڵ پارێزگارانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین کۆدەبێتەوە.