ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، یەکێتی بەڕاشکاوانە بە پارتی ووتوە گەر زۆرینە و کەمینە بەکاربهێنرێتەوە، "ناهێڵن سندوقی دەنگدان لەودیوی دێگەڵەوە دابنرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گوڵستان سەعید لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕادیۆی دەنگ (16ی ئایاری 2022) دەڵێت، "سەرەتا کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت، ڕۆژی چوارشەم کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکان ئەنجامدەدرێت."
دەشڵێت، "ئەگەر پارتی ویستی ئەوەی هەیە هەڵبژاردنەکان بەڕاستی لەکاتی خۆی بەڕێوە بچێت، بۆچی کاتی کۆنگرەی حزبەکەی دەخاتە هەمان کات؟".
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەوەشکرد کە "ناکرێت تەنها بەهۆی کێشەی هەڵبژاردنەوە پەرلەمان پەکبخرێت."