ناس کورد-
سەرۆکی دەستەی ژینگە ڕایگەیاند، لە هەوڵدان تاوەکو ئه‌و پڕۆژانه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه ڕەزامهندییان له‌سه‌ر ده‌دات چاودێرێكی ژینگەی له‌سه‌ر دابنێت، ئەوەش هەلی کار بۆ دەرچووانی بەشی ژینگە زیاد دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عهبدولڕەحمان سدیق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم (16ی ئایاری 2022) دەڵێت، "ئێمه دهرچووەیهكی زۆری به‌شی ژینگه‌مان هه‌یه و بیرمان له‌وه كرده‌وه چۆن هه‌لی كاریان بۆ بدۆزینه‌وه، ئه‌وه‌بوو دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژ بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پڕۆژانه‌ی دواجار ده‌سته‌ی ژینگه ڕەزامهندییان له‌سه‌ر ده‌دات سه‌رمایه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه، بۆ ئه‌و هیچی تێناچێت ئه‌گه‌ر چاودێرێكی له‌سه‌ر دابنێت".
دەشڵێت، "ئەوەش سێ سوودی هه‌یه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شی ژینگه ده‌دۆزینه‌وه. دووه‌م سوودی ئه‌وه‌یه كه له بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات و سزا بدرێت ئه‌وه چاودێره‌كه یارمه‌تی ده‌دات له ڕێنماییه‌كانی ئێمه كه ئه‌وه‌ش له بهرژەوهندی خاوه‌نی پڕۆژەكهیه، حاڵه‌تی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه وێڕای چاودێره فه‌رمییه‌كه‌ی خۆمان، چاودێرێكی دیكه‌ش داده‌نێین، كه ده‌بێته هاوكارێك له‌نێوان ئێمه و خاوه‌نی پڕۆژەكه. له ڕێنمایی 1/2020كه له وه‌قایعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌مان باس كردووه كه ئه‌و كه‌سانه هه‌موو مافێكیان هه‌یه به خانهنشینبوونیشهوه و خاوه‌نی پڕۆژەكه ناتوانێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ر بكه‌ن."