گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی نوێ

تاوەکو 80 ساڵی داهاتوو 74%ی دانیشتوانی جیهان ڕووبەڕووی دۆزەخ دەبنەوە

2022.05.16 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
تاوەکو 80 ساڵی داهاتوو 74%ی دانیشتوانی جیهان ڕووبەڕووی   دۆزەخ   دەبنەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن زانکۆی هاوای ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە پێشبینی دەکات 74%ی دانیشتوانی جیهان تا ساڵی 2100 ڕووبەڕووی شەپۆلی توند و کوشندەی گەرمی ببنەوە ئەگەر ڕێژەی دەردانی گازی گەرمی بە هەمان ڕێژەی ئێستا بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوە ئاشکرایە کە ئەگەر پلەی گەرمی ناوەوەی لەشی مرۆڤ زیاتر بێت لە 37 پلەی سەدی، ئەوەش بە باشی کار ناکات، هەروەها شەپۆلەکانی گەرما بەتایبەتی کاتێک لەگەڵ شێداریدا تێکەڵ دەبن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بە شێوەیەکی بەرچاو.



دەرەنجامەکانی زانکۆی هاوایی کە لە گۆڤاری گۆڕانی کەشوهەوای سروشتدا (Nature Climate Change) بڵاوکراوەتەوە سیناریۆیەکی تاریکی هەیە بۆ مرۆڤایەتی و دەڵێت، دەکرێت لە ماوەی 80 ساڵی داهاتوودا سێ لەسەر چواری دانیشتوانی جیهان بەهۆی گەرماوە بمرن ئەگەر کەشوهەوا بە هەمان ڕێژە بەردەوام بێت لە گەرمبوون. ئەگەریش لەم نێوەندەدا مرۆڤایەتی بڕیار بدات بە شێوەیەکی بەرچاو دەردانی گازی گەرم و زیانبەخش کەم بکاتەوە، ئەوا ئەم ژمارەیە مەترسیدارە بۆ 48% دادەبەزێت.

 

ئەو ناوچانەی کەشوهەوای گەرمیان هەیە زۆرترین مەترسییان لەسەر دەبێت، چونکە گەرمای شێدار بە درێژایی ساڵ لەوێ هەیە، بە پێچەوانەی ئەو ناوچانەی باکوور کە ئەم بارودۆخە کەشوهەوایانە تەنها لە وەرزی هاویندا هەیە.

 

بەڵام شارە گەورەکانی باکووریش لەم دیاردەیە بەدوورنابن، چونکە شارەکانی وەک پاریس و نیویۆرک چەند شەپۆلێکی گەرمایان هەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە هۆی مردن.



ئەوە لەکاتێکدایە شەپۆلەکانی گەرما لە هیندستان و پاکستان زۆر توند بوون و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە 50 پلەی سەدی زیاتر بێت.