کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- قائیمقامیەتی هەولێر، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە کڕینى ئەو کاڵا خۆراکییانەى کە لەبەر خۆردا دانراوون. . لەراگەیەندراوەکەى قایمقامیەتى هەولێردرا ئاماژە بەوە کراوە، وەک تێبینی دەکرێت لەزۆربەی کۆگا و سوپەرمارکێت و فرۆشگاکانی ناو شاری هەولێر، بەروبوومە شیرەمەنیەکان و بەروبومی پەلەوەر و ئاژەڵی و خواردنەوە گازیەکان و شەربەت کاڵا و شتومەک و خواردنە لەقوتوکراوەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە لەبەردەم شوێنەکان دادەنرێت، کە سەرەڕای ئەوەی سەرپێچی زێدەڕۆیی شارەوانین، پلەی گەرمی تیشکی خۆریش کاریگەری دەکاتە سەر پێکهاتەی کاڵاکە و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان، بەپێویستمان زانی ئەو دیاردەیە قەدەغە بکەین و بەهیچ شێوەیەک ڕێگای پێنەدەین". . قائیمقامییەتی هەولێر، داوای لە هاوڵاتیانیش کردووە خۆیان بەدوور بگرن لەکڕینی ئەو کاڵایانە . . جەختیش لەوەکراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم شارەوانیەکان کراوەتەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆنەهێشتنی ئەو دیاردەیە.