گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جوڵەى داهات

بڕیارێکى وەزیرى دارایی لەبارەى موچەى نیسان ئاشکراکرا

2022.05.16 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى وەزیرى دارایی لەبارەى موچەى نیسان ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

وەزیرى دارایی هەرێم فەرمانیکرد بە گواستنەوەى 109 ملیار و 440 ملیۆن دینار بۆ سەر ئەژمێرى وەزارەت لە بانکى منارە لەهەولێر بۆ تەواوکرنى موچەى نیسان، هەروەها گواستنەوەى 82 ملیار و 560 ملیۆن دینار لە بانکى ئاشتى لەسلێمانى بۆ سەر ئەژمێرى وەزارەت بۆ هەمان مەبەست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ئەو نوسراوە بە بەڵگەى "دوو ئیدارەیی" ناودەبات و دەڵێت، "سلێمانی نەیدەتوانی( 75 ملیار دینار) بۆ تەواوکردنی موچە دابین بکات! ئێستا دەبێت (82  ملیارو 560 ملیۆن دینار) دابین بکات، دوو ئیدارەیی و بێ ئیدارەیی.. سلێمانی لەبەردەم قەیرانی گەورەدایە".

 

دەشڵێت پێویستە وەزیری دارایی داهات و خەرجی سلێمانی بڵاوبکاتەوە، دەبێت حکومەت لە کۆکردنەوەی داهات و خەرجی سلێمانی بەرپرس بێت! نەک بەم شێوەیە مامەڵە بکرێت.

 

May be an image of text