گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی نوێ بۆ شەپۆلی خۆڵبارین لە هەرێم

2022.05.16 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی نوێ بۆ شەپۆلی خۆڵبارین لە هەرێم

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ سێشەممەش شەپۆلی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، بەڵام کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک خۆڵبارین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمرۆ بەرێژەی ٢ پلە بەرزدەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٨ بە ١٦، ھەولێر ٣٢ بە ٢٠ پلە، دھۆک ٣٠ بە ١٩ پلە، ھەڵەبجە ٣٠ بە ١٧ پلە، کەرکوک ٣٣ بە ٢٣ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٥ بە ٢٣ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٩ بە ١٦ پلە دەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٨ بە ١٥ پلە دەبێت. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خێرایی با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک دەبێت بەخێرای ١٥ بۆ ٢٥کم/س."