ناس کورد-
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەمنزیکانە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، دەشڵێت، مەسعود بارزانی وەک برازا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دادەنیشێت، ئەگەرناو ئەو سەرۆکی یەکێتی نییە، جەختیشدەکاتەوە، سوورن لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (دووشەممە 16-5-2022) بە دەنگی ئەمەریکای وت، "دۆخی عێراق و دۆخی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە دۆخێکی دەستشکاندن، ئەو دوو کوتلەیەی لە عێراق هەیە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی، کوردستانیش ئێمە و یەکێتین، ڕێزمان بۆیان هەیە، بەڵام ئەوانە کاریگەرییەکی زۆر خراپیان نابێت لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەوەی ئێمە و یەکێتی تا ئێستا جارێ دەست بادانە، سوپاس بۆ خوا دەستشکاندن نەبووە، پێموانیە بگاتە شەڕکردنیش، چونکە پێشمەرگەکانی هەردوولا حەزیان لە شەڕ نییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەم نزیکانە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە، بەڵام هێشتا نازانم کۆبوونەوەکە لەسەر چ ئاستێک دەبێت."
فازڵ میرانی بەدووری دەزانێت مەسعود بارزانی وەک سەرۆک حزب لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دا‌نیشێت و دەڵێت، "ڕەنگە وەکو مام و برازا لەگەڵی دابنیشێت، چونکە جیاوازی زۆرە، یەکەم بە فەرمی کاک بافڵ نەبووە بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، دووەم، کاک مەسعود کوڕی مەلا مستەفایە و چەند ساڵە سەرۆکی پارتییە، پارتی دیموکراتی کوردستان، هەندێک ئەتەکییەتی حیزباییەتی هەیە، بەڵام وەکو شاندێکی وەکو برازاییەکی خۆی و کوڕی مام جەلال ڕەنگە کۆببنەوە."
هاوکات لەبارەی ڕووداوەکانی 8ی تەموزی نێو یەکێتی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، " جارێ یەکەم، ئێمە دەستمان نەبووە لە ڕووداوەکانی 8ی تەموزدا، پێکهاتەی یەکێتی حیزبێکی فرە مینبەرە، واتە یەکێتی لە رووی پێکهاتەوە وەکو بەرەیەک پێکهاتووە، سەکۆی ئازادی ئەوان پێی دەڵێن، ئەو سەکۆی ئازادییە هەمیشە بیروڕای جیاوازی لێ پەیدا بووە، ڕەوتی لێ پەیدا بوو، گۆڕانی لێ پەیدا بوو، (بەرهەم ساڵح)ی لێ چووە دەرەوە، بەرهەم گەڕایەوە ناو یەکێتی، ئەمەی لە ناو یەکێتیدا هەیە لە ناو پارتیدا نییە، ئەمە یەک، دووەمیش، من دەڵێم بە فەرمی هێشتا کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نییە بە قەراری موعتەبەر،هاوسەرۆکە هێشتا، سەرکردایەتی یەکێتی ئێستا جێگرەوەی کۆنگرەیان نییە بەڵێ دەسەڵاتیان وەرگرتووە بەس ئەمە کێشەی یەکێتییە من حەز ناکەم بچمە ناوی."
هاوکات لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار، فازڵ میرانی دەڵێت، " هه‌تا ئێستا ئێمه پێداگرین لەسەر پۆستەکە، " به‌ڵام هه‌موو شتێک قابیلی گۆڕانە، من ده‌ڵێم به‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندایه به‌ڕای من له‌سه‌روو سه‌رۆک کۆماریشه‌وه‌یه. “
لەلایەکی دیکەوە لەبارەی داهاتی هەرێم و کێشەی مووچە، فازڵ میرانی باسی لەوەکردووە، "ئەگەر داهاتەکان بە ڕێکوپێکی کۆبکرێنەوە و پارتی و یه‌کێتی ده‌ست له داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبگرن من ده‌توانم گرەنتی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌م به‌مووچه‌ی مانگانه‌ی ته‌واویش، ئه‌گه‌ر کاری له‌پێشینه‌ی ئێمه مووچه بێت، ئه‌گه‌ر وابکه‌ن داهات به‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی بێت، ئێستا کە دۆخەکە بەمشێوەیەیە له‌خودی بافڵ و کاک مه‌سرور ببپرسن، ئه‌وان حکومه‌تن من حکومه‌ت نیم."
دەشڵێت، "وه‌زیری دارایی گۆڕانه بۆچی قسه‌ناکات؟! ئه‌ی گۆڕان داوای گۆڕانکاری نه‌ده‌کرد؟! با وه‌زیری گۆڕان بێت له په‌رله‌مان وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه ئه‌و به‌رپرسه لێی، ئه‌بێت یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌که خۆیان بگونجێنن و قسه نه‌که‌ن یان بێن قسه بکه‌ن و به‌خه‌ڵک بڵێن فڵان که‌س به‌رپرسه و فڵان یه‌که‌ی مه‌رزی به‌رپرسه داهات نانێرێته‌وه ئیتر ئیبراهیم خه‌لیله یان باشماخه ده‌بێت بڵێت داهاتی ئه‌م سنووره نایه‌ت. “