گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەهۆی خۆڵبارینەوە پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

2022.05.16 - 08:18
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی خۆڵبارینەوە پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی زۆرینەی شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە، دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن ڕاگیران و تاقیکردنەوەکانیش دواخران، هەروەها لە بەشێک لە پارێزگاکان دەوامی فەرمانبەرانیش ڕاگیرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 16-5-2022، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ بەشێکی زۆر لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو دەبێت و تاقیکردنەوەکانیش بۆ سبەینێ سێشەممە دوادەخرێن. 

 

بەهەمانشێوە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە بڕیارێکدا سەرجەم تاقیکردنەوەکانی دواخست. 

 

هاوکات لە پارێزگاکانی، بەغدا، کەرکوک، واست، دیوانیە، دیالە و بابل دەوامی فەرمانبەران ڕاگیرا و کرایە پشووی فەرمی.