ناس کورد-
جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هیچ جوڵەیەکى سەربازى بەرەو کێڵگە نەوتییەکان نەکراوە و وەزیرى نەوت تۆمەتبار دەکات بەوەى کێشە لەنێوان هەرێم و بەغدا دروستدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاخەوان عەبدوڵا (15-5-2022) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەزیرى نەوت "تۆمەت" بۆ پێشمەرگە دروستدەکات لەرێگەى کۆمپانیاى نەوتى باکورەوە گوایە پێشمەرگە پێشێلکاری ئەنجامداوە لە کێڵگەکانی (بای حەسەن و داوود) لە پارێزگای کەرکوک.
دەشڵێت، هچ جوڵەیەکى سەربازى نەبووە لەو سنورە و ئەوەش لەلایەن پێشمەرگە و هێزەکانى فیدراڵییەووە جەختى لێکراوەتەوە، حکومەتى هەرێمیش رەتیکردووەتەوە.
شاخەوان عەبدوڵا وەزیرى نەوت تۆمەتبار دەکات بەوەى لەو رێگەیەوە دەیەوێت لە پۆستەکەى بمێنێتەوە، دواى ئەوەى ئاگاداربووەتەوە کە پەرلەمان بانگهێشتى دەکات.