ناس کورد-
لوقمان حەوێز، ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس رایگەیاند، ئەمشەو مانگ گیرانی تەواو ڕوودەدات، بەڵام دیاردەکە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابینرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لوقمان حەوێز لە بڵاوکراوەیەکدا (15-5-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمشەو لە هەردوو کیشوەری ئەمریکا و سەر زەریای ئەتڵەسی مانگ گیرانی تەواو ڕوودەدات و دەبینرێت، لە ویلایەتەکانی ناوەڕاست و باشوری ئەمەریکا بۆ نمونە لە تێکساس مانگ گیرانەکە لە کاتژمێر 8:30 ی خولەکی ئێوارە بەکاتی تێکساس دەست پێدەکات و کاتژمێرە 1:50 ی دوای نیوە شەو تەواو دەبێت.
دەشڵێت، مانگ گیرانی تەواو پتر لە پێنج کاتژمێر دەخایەنێت، دیاردەی مانگ گیران هەندێک جار ڕوودەدات کاتێك کە مانگ پڕە و چواردەیە بەڵام ڕێک دەکەوێتە سەر هێڵێک لەگەڵ خۆر و زەوی بەشێوەیەک سێبەری هەسارەی زەوی بەر مانگ دەکەوێت و تاریکی دەکات.
بەوتەى لوقمان حەوێز، مانگ گیرانی تەواوی داهاتوو لە کوردستان لە شەوی 2023/10/28 ڕوودەدات.