گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیرى دارایی هەڵوێستى خۆى لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

2022.05.15 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایی هەڵوێستى خۆى لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، پرۆژەى ئاسایشى خۆراک پێویستە لەکاتێکدا پڕۆژەى بودجە بۆ ئەمساڵ بوونى نییە و رێگریکردن لەو پڕۆژەیە رێگریکردنە لەحکومەت بۆ پێشنیازکردنى پڕۆژەى بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەلاوى (15-5-2022) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى کاریگەرى لەسەر توانا داراییەکانى حکومەت دروستدەکات.

 

وتیشى پێکهێنانى حکومەت چەند مانگێکى پێدەچێت و قورسە لەو ماوەیەدا حکومەتى کاربەرێکەر بتوانێت دەسەڵاتەکانى بەکاربهێنێت بۆ بەڕێوەبردنى قەیران و دۆخە لەناکاوەکان.

 

عەلاوى جەختیکردوەتەوە، مەبەست لەو پڕۆژەیە بەهیچ جۆرێک ئەوە نییە جێگەى پڕۆژەى بودجە بگرێتەوە.

 

دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەسەڵاتەكانی "حكومەتی كاربەڕێكەر"ـی دیاری كرد و دەڵێت، "ناتوانێت پڕۆژەیاسای درێژخایەن پێشکەش بکات"، بۆیە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکیش ڕەتدەکرێتەوە.
  

دادگاکە لە وەڵامی داوای بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ ڕوونکردنەوەی وشەی "حکومەتی کاربەڕێکەر" و ئەرکەکانی دەڵێت، ئەو حکومەتە تەنها "ئەركی ڕاپەڕاندنی كاروباری ڕۆژانەیە"  

  

بۆیە، بەپێی لێکدانەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت پڕۆژەیاسا پێشکەش بکات، هەروەها توانای دامەزراندنی پلە تایبەت یاخود لابردنی نییە، هەروەها ناتوانێت بودجەی ساڵی 2022یش پێشکەش بکات.  

  

بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەیاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانە کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراق لە قۆناغی دەنگداندایە و پێشتر حکومەتی کازمی ناردوویەتی.  

  

دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە خرایە کارنامەی دانیشتنی شەممەی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەسەری، دانیشتنەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.  

  

پڕۆژەیاساکە لە 10 ماددە پێکهاتووە کە تێیدا حکومەتی عێراق داوادەکات هەژمارێک دروست بکرێت خۆی سەرپەرشتیی بکات بۆ کۆکردنەوەی نزیکەی 45 تریلیۆن دینار لە پارەی زیاد لە بودجەی ساڵانە و قەرزی نێوخۆیی و دەرەکی کە حکومەت بەنیازە 35٪ـی ئەو پارەیە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی خۆراک و کەمکردنەوەی هەژاری بەکار بهێنێت. هەروەها 35٪ی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، 10٪ بۆ زیادکردنی یەدەگی گەنجینە و 5٪ بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و 5٪ بۆ خەرجی لەناکاو.  

  

هاوپەیمانی ڕزگارکردنی نیشتمانی (سەدر و پارتی و سوننە) پشتگیری لە دەرچوواندنی یاساکە دەکەن، بەڵام هەماهەنگی شیعەکان دژی ئەو بابەتەن.