کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دژە تیرۆرى کوردستان، لەراگەیەندراوێکدا وێنەى تۆمەتبارێکى بڵاوکردەوە کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە داواکراوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەر زانیارییەکیان لەبارەیەوە هەیە ئاگاداریان بکەنەوە. . لە راگەیەندراوەکەى دژە تیرۆرى کوردستان، ئاماژە بەوە کراوە، تۆمەتبار (سیاکۆ باقی عەبدولکەریم) لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بە بەشداریکردنی لەكردهوه تیرۆریستییهكهی رۆژی 17ی تهمووزی شاری ههولێر، كه تێیدا كارمهندێكی كونسوڵخانهی توركیا له ههولێر و دوو هاونیشتمانی گیانیان لهدهستدا". . لەراگەیەندراوەکەدا، داوا لە هاوڵاتیان کراوە هەر کەسێک زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە بەزووترین کات پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات. . راگەیەندراوەکەى دژە تیرۆری کوردستان . تۆمەتبار (سیاکۆ باقی عەبدولکەریم) لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بە بەشداری کردنی لەكردهوه تیرۆریستییهكهی رۆژی 17ی تهمووزی شاری ههولێر، كه تێیدا كارمهندێكی كونسوڵخانهی توركیا له ههولێر و دوو هاونیشتمانی گیانیان لهدهستدا. . داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین، هەرکەسێک زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە بەزووترین کات پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات. . هاوکاریکردنتان، هاوکاریکردنی پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە.