گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

2019.03.14 - 16:40
نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم


ناس کورد-

 

 

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار و 200 دینارە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆپێنجشەممە 14ی ئاداری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دیناری عێراقییە.

 

هەروەها 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 800 دینارە، 100  پاوەنیش بە 158 ھەزار دینارە.

 

100  لیرەی تورکیش بە 22 هەزار دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار 200 دیناره.

 

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 113 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 132 دۆلارە.