ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، کارەبای بازاڕی لەنگەی هەولێر بە کارتی پریپەیدەوە دەکرێتە 24 کاتژمێریی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (یەکشەممە 15-5-2022) ڕایگەیاند، "لە هەنگاوی یەکەمدا، کارەبای بازاڕی لەنگەی هەولێر بە کارتی پریپەیدەوە دەکرێتە 24 کاتژمێریی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئەم مەبەستە، تیمێکی هاوبەشی کارەبای هەولێر و پێوەری زیرەک سەردانی شوێنەکەیان کرد و ئۆفیسێکی تایبەت بۆ ئەم بابەتە لەناو بازاڕی لەنگە کراوەتەوە."