ناس کورد-
بۆکان حەسەن، ئەو گەنجە كوردەی لەگەڵ تیمێکدا دوای چەند ساڵێك كاركردن زمانی "كوردی سۆرانی"یان بۆ وەرگێڕی كوردی (گووگڵ ترانسلەیت) زیاد کرد، دەڵێت، لە هەوڵی ئەوەدان كە سیستمی دەنگی زمانی كوردی زیاد بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا بۆکان حەسەن، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 15-5-2022) ڕایگەیاند، "ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بە فەڕمی بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین کراوم لەگەڵ چەند ئەندازیارێک لە کۆمپانیای گووگڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " تێیدا تیشک دەخەمە سەر ئەوەی کە بەشی سیستەمی دەنگمان بۆ چالاک بکەن بۆ گووگڵ کراودسۆرس بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا ئیش بکەین بۆ سیستەمی دەنگی زمانی کوردیی ناوەندی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و هەرێمی کوردستان."
بۆكان حەسەن لەگەڵ هاوکارانیدا لە کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، توانیان زمانی "کوردیی سۆرانی" لە وەرگێڕی گووگڵ (گووگڵ ترانسلەیت) زیاد بکەن.