گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەكانی ’’حكومەتی كاربەڕێكەر’’ـی دیاری كرد

2022.05.15 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەكانی ’’حكومەتی كاربەڕێكەر’’ـی دیاری كرد

ناس کورد-

دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەسەڵاتەكانی "حكومەتی كاربەڕێكەر"ـی دیاری كرد و دەڵێت، "ناتوانێت پڕۆژەیاسای درێژخایەن پێشکەش بکات"، بۆیە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکیش ڕەتدەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگاکە لە وەڵامی داوای بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ ڕوونکردنەوەی وشەی "حکومەتی کاربەڕێکەر" و ئەرکەکانی دەڵێت، ئەو حکومەتە تەنها "ئەركی ڕاپەڕاندنی كاروباری ڕۆژانەیە"

 

بۆیە، بەپێی لێکدانەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت پڕۆژەیاسا پێشکەش بکات، هەروەها توانای دامەزراندنی پلە تایبەت یاخود لابردنی نییە، هەروەها ناتوانێت بودجەی ساڵی 2022یش پێشکەش بکات.

 

بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەیاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراق لە قۆناغی دەنگداندایە و پێشتر حکومەتی کازمی ناردوویەتی.

 

دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە خرایە کارنامەی دانیشتنی شەممەی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەسەری، دانیشتنەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.

 

پڕۆژەیاساکە لە 10 ماددە پێکهاتووە کە تێیدا حکومەتی عێراق داوادەکات هەژمارێک دروست بکرێت خۆی سەرپەرشتیی بکات بۆ کۆکردنەوەی نزیکەی 45 تریلیۆن دینار لە پارەی زیاد لە بودجەی ساڵانە و قەرزی نێوخۆیی و دەرەکی کە حکومەت بەنیازە 35٪ـی ئەو پارەیە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی خۆراک و کەمکردنەوەی هەژاری بەکار بهێنێت. هەروەها 35٪ی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، 10٪ بۆ زیادکردنی یەدەگی گەنجینە و 5٪ بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و 5٪ بۆ خەرجی لەناکاو.

 

هاوپەیمانی ڕزگارکردنی نیشتمانی (سەدر و پارتی و سوننە) پشتگیری لە دەرچوواندنی یاساکە دەکەن، بەڵام هەماهەنگی شیعەکان دژی ئەو بابەتەن.