گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

2022.05.15 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

ناس کورد-

لە ئاگادارییەکدا بانکی مەڵکەندی ڕایگەیاند، لە مانگەکانی داهاتوودا، مووچەی خانەنشینیی شارستانی بەپێی کۆدەکانی خۆیان لە بانکەکەیان لەماوەی پێنج ڕۆژدا دابەش دەکرێت. 

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکەکە لە خشتەیەکدا ڕۆژانی دابەشکردنی مووچەی بەپێی کۆدەکان جیاکردووەتەوە و هەر ڕۆژێک بەپێی کۆدەکان بەشێک لە خانەنشینان مووچە وەردەگرن. 

 

No photo description available.

 

بەگوێرەی خشتەکە، ئەو خانەنشینانەی كۆدەكانیان لە ژمارە 10 هەزار تا 11 هەزار و تا كۆدی ژمارە 27 هەزارە، ڕۆژی یەکەم کە دەکاتە شەممە مووچەیان دابەشدەكرێت، رۆژی یەكشەمەش كۆی ژمارە 28 هەزار تا 29 هەزار دابەش دەكرێت.

 

هەروەها رۆژی دووشەممە، مووچەی ئەو خانەنشینانە دابەشدەكرێت كە ژمارەكانیان لە 30 هەزارەوە دەستپێدەكات تا ژمارە 31 هەزار و رۆژی سێشەممەش لە ژمارە 32 هەزارەوە تا ژمارە 33 هەزار دابەشدەكرێت و رۆژی چوارشەممەش كۆدەكانی ژمارە 34 هەزار و 35 هەزار و 36 هەزار، مووچەیان پێ دەدرێت.