ناس کورد-
ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵ هەیە بۆ کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێمیان داوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 15-5-2022) بە رووداوی وت، " هەوڵەکان بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان لایەنەکان بەردەوامن، لایەنەکان بەدەمەوەهاتنیان هەبووە و هەوڵیش هەیە بۆ کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکایەتی هەرێمیان داوەتەوە و هەمیشە ئامادەی گفتوگۆ بوون، بەڵام هێشتا دەرفەتی کۆبوونەوە نەڕەخساوە."
وتیشی، " هۆکاری نەبوونی دەرفەت بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان بارودۆخی سیاسییە، ئاساییە جیاوازی بۆچوون هەبێت و ناکرێت هەموو لایەنەکان یەک بیرکردنەوەیان هەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە لە چوارچێوەی ئامانجێکی نیشتمانیدا یەکبگرینەوە."