ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و ووزەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە وەزارەتی کارەبا ووزەی کارەبا بۆماوەی 24 کاتژمێر دابین بکات بۆ هەموو ناوچەکان، ئەوەش وەک تاقیکردنەوە بۆ دیاری کردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە ووزەی کارەبا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و ووزەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "لە ڕێگای ئەم تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاری دەکرێت، بەڵام ئێمە ئەم کاتە بەگونجاو نازانین بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە، چونکە لەم کاتەدا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەکارهێنانی کارەبا ڕێژەکەی کەمە و هاووڵاتیان زۆر کارەبا بەکارناهێنن لە چاو وەرزی زستان و هاوین."
دەشڵێت، "لە ساڵانی ڕابردووشدا بەهۆی ئەم جۆرە تاقیکردنەوانەوە ڕێژەی کارەبای پێویست نەدراوە بەم سنوورە ڕێژەکەی بەو شێوازە بووە، پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نزیکە ٣٤ ٪ بووە، بەڵام ڕێژەی کارەبای پشکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نزیکەی ٦٦٪ بووە."
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بڕیارە سبەینێ بەرواری ٢٠٢٢/٥/١٥ وەزارەتی کارەبا ووزەی کارەبا بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر دابین بکات بۆ هەمووناوچەکان وەک و تاقیکردنەوە بۆ دیاری کردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە ووزەی کارەبا ، لە ڕێگای ئەم تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاری دەکرێت ، ئێمە لە لیژنەی پیشەسازی و ووزە ئەم کاتە بەگونجاو نازانین بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە چونکە لەم کاتەدا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەکارهێنانی کارەبا ڕێژەکەی کەمەو هاوڵاتیان زۆرکارەبا بەکارناهێنن لە چاو وەرزی زستان و هاوین.
لە ساڵانی ڕابردووشدا بەهۆی ئەم جۆرە تاقیکردنەوانەوە ڕێژەی کارەبای پێویست نەدراوە بەم سنوورە ڕێژەکەی بەو شێوازە بووە، پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نزیکە ٣٤ ٪ بووە بەڵام ڕێژەی کارەبای پشکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نزیکەی ٦٦٪ بووە .
بۆیە ئێمە لە هەستکردنمان بەو گرفتە پێشنیار دەکەین ئەو کاتی تاقیکردنەوەیە بخرێتە مانگەکانی تەمووز و ئاب یاخود کانونی دووەم و شوبات لە ساڵەکاندا .
کریم علی
س ، ل ، پیشەسازی و ووزەی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
بەرواری ٢٠٢٢/٥/١٤