گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی بڕینی مووچەی توێژێک ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.05.14 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بڕینی مووچەی توێژێک ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

 سەرۆكی لیژنەی سكاڵای چاكسازی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی چاكسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بەردەوامن لە چاكسازی لە دۆسیەی شەهیدان و ئەنفالكراون و زۆرینەی ئەو ناوانەی لە لیستی شەهیداندا ناشایستە بوون، بڕیاری كۆتاییان لێ دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیرین ئیبراهیم، ڕاوێژكار و سەرۆكی لیژنەی سكاڵای چاكسازی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان (شەممە 14-5-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "میكانزممان بۆ دۆسییەكانی شەهیدان داناوە و چاكسازی بە شێوەیەك بەڕێوە بچێت، تەنها مووچەبڕینی ئەو كەسانە نەبێت بە ناشایستە خزێندراونەتە ناو لیستی شەهیدانی سەربەرز." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەناو وەزارەت دوو لیژنە هەیە، سكاڵای ئەو خانەوادانە وەردەگرین کە مووچەكانیان ڕاگیراوە و کۆتا پێداچوونەوە بە دۆسییەكاندا دەكرێت و بڕیاری كۆتایی لێ دەدەین و چاكسازی لە وەزارەتی شەهیدان زۆر باش بەڕێوە دەچێت".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ناتوانین دوایین داتا بدەین لەسەر ڕاگرتن و بڕینی مووچەی ئەو كەسانەی ناشایستە بوون لە لیستی شەهیداندا و دۆسییەكانیان لادراوە، چونكە بەردەوام چاكسازی لە لیستی شەهیداندا دەكرێت و ئامارەكان لە گۆڕانكاریدایە، سكاڵامان بۆ دێت و چاكسازی هەنگاوی باشی بڕیوە و دۆسیەی ناشایستە لە لیستی شەهیداندا هەبووە بە شەهید تۆمار كراوە کە تەسفیە كراون و بڕیاریان لێ دراوە".

 

باسی لەوەشکردووە، "كار لەسەر هەموو سكاڵاكان كراوە و وردبینیان بۆ كراوە و یەكلای كراوەتەوە كە 600 سكاڵا بەرز كراوەتەوە، پاش وردبینی لە سكاڵاكان بڕیاری كۆتاییان لەسەر دراوە، بەردەوامیشین لە وەرگرتنی سكاڵای ئەو خانەوادانەی مووچەی شەهیدانیان ڕادەگیرێت".