ناس کورد-
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایەی پشتڕاستکردەوە کە قوفڵێ لە دەرگای زانکۆی سلێمانی دا و دەڵیت، بە هەموو شێوەیەک سەرکۆنەی دەستگیرکردنی دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە 14-5-2022، مامۆستایەک بەناوی "زەنگین ئەبوبەک" وەک ناڕەزایەتییەک دژی دواکەوتنی مووچە قوفڵی لە دەرگای زانکۆی سلێمانی دا.
لەوبارەیەوە مامۆستا عەتا ئەحمەد، جێگری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە رووداوی وت، "ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکاری ئەو مامۆستایەوە ئاگادارکراینەوە کە ناوبراو لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە سلێمانی دەستگیرکراوە."
وتیشی، " ئێمە وەک یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان سەرکۆنەی ئەو دەستگیرکردنە دەکەین و نابێت هیچ هێزێکی ئەمنی ئەو کارە بەرامبەر مامۆستا بکات."
لەبارەی قوفڵ لێدانیش لە دەرگای زانکۆی سلێمانی لەلایەن ئەو مامۆستایەوە، جیگری سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، "کاردانەوە بووە بەرامبەر دواخستنی مووچە و شایەنی ئەوە نییە دەستگیر بکرێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا نیین دەرگای زانکۆ دابخرێت."