گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کشتوکاڵی هەرێم: سێ بەنداوی ستراتیژی دروست دەکرێن

2022.05.14 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵی هەرێم: سێ بەنداوی ستراتیژی دروست دەکرێن

ناس کورد- 

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، سێ بەنداوی ستراتیژی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دروست دەکرێن، دەشڵێت، جگە لەو سێ بەنداوە ستراتیژیە بەنداوی بچووک بۆ گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ (شەممە 14-5-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "بڕیارە ژمارەیەک بەنداو لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێن کە سێ لەو بەنداوانە ستراتیژین و لە ئێستادا حکوومەت کار بۆ دەستپێکردنی ئەو بەنداوانە دەکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لە بەنداوەکان دەکەوێتە گوندی باکرمانی پارێزگای دھۆک و بەنداوێکی دیکەش لە پارێزگای ھەولێر لەسەر زێی گەورە دروست دەکرێت، ھەروەھا بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی دروست دەکرێت".

 

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکردووە، "لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی حکومەت دانوستان لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا کراوە بۆ ئەوەی دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی سێ بەنداوە ستراتیژییەکە بکرێت و دوای تەواوبوونی رێکارەکان دەچنە بواری جێبەجێکردن، ھەروەھا پێش ئێستا ١٣ بەنداو ھەبوون و کارکردن تێیاندا ڕاگیرابوو، بەڵام حکومەت لە ھەوڵدایە بۆ تەواوکردنیان، ئەوەش لەپێناو کۆکردنەوەی ئاو و سوود وەرگرتن لە ئاو، بەتایبەتی لە کاتێکی وەک ئێستادا بەرەنگاری وشکەساڵی دەبینەوە و بە تەواوبوونیان سوودێکی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا ھەنگاوی دیکەش ھەن بۆ گلدانەوەی ئاو لە ناوچەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین".