ناس کورد-
محەمەد سەعدون، نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت (ئۆپێک) پشتڕاستی کردەوە کە ڕێکخراوەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی پشکی هەناردەی عێراق بۆ چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل و بڕیارەکەش لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد سەعدون لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی عێراقییە (14ی ئایاری 202) ڕایگەیاندووە، "پشکی عێراق لەماوەی ئەمساڵدا 50 ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنان دەگاتە چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل بۆ هەر بەرمیلێک."
ڕوونیشیكرده‌وه، "عێراق مافی خۆیەتی به‌پێی ئاستی خوازراوی به‌رهه‌مهێنان به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی زیاد بكات، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی مانگه‌كانی ته‌موز و ئاب و ئه‌یلولدا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ڕووده‌دات به بڕی 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ هه‌ر مانگێك، به‌م شێوه‌یه عێراق ده‌گاته ئاستی ئاسایی بەرهەمهێنان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "مەزەندە دەکرێت کە تێکڕای نرخی نەوت تا چارەکی سێیەمی ئەمساڵ لە سەرووی 100 دۆلارەوە بمێنێتەوە".