ناس کورد-
کوشتارگەی نوێی سلێمانی بەڵێن دەدات "ناهێڵین پەتای نەگریسی تای خوێنبەربوون ڕوو لێرە بکات" و داوا لە خەڵکی دەکات هاوکاریان بن و گۆشتی سەر شەقامەکان نەکڕن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کوشتارگەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی ئایاری 2022) دەڵێت، "دڵنیابن هەتا ڕۆڵەکانتان هەبن لە کوشتارگەی نوێی سلێمانی و سەرجەم کوشتارگەکانی کوردستان، ناهێڵین ئەم پەتا نەگریسەی تای خوێنبەربوون ڕوو لێرە بکات و ڕۆڵەکانتان هێڵی یەکەمی بەرگریەکی تۆکمە و توندوتۆڵ دەبن بۆ پێشگیری لەم پەتایە".
داواش دەکات هاوڵاتیان "هاوکارمان بن و بەهیچ شێوەیەك گۆشتی سەرجادە و شەقامەکان مەکڕن کە پشکنینی بۆ نەکراوە و تەنها خوا دەزانێ کە چیەو چۆنە!؟".
کوشتارگەکە چەند وێنەی چەند ئاژەڵێكی بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆی هەبوونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشکیی پێش سەربڕین ڕەتکراوەتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا (10ی ئایاری 2022) دەڵێت، "دوای پشکنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی، ئەمڕۆ یەکەم حالەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، ئەو هاوڵاتییە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی 17 ساڵە، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە".
زیاتر بخوێنەوە: یەکەم حاڵەتی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کرا